گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە کازمییەوە لەبارەى موچە و بودجەى هەرێمى کوردستان 

2021.02.10 - 20:33
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە کازمییەوە لەبارەى موچە و بودجەى هەرێمى کوردستان 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مستەفا کازمی دڵنیایی داوە بە فراکسیۆنەکەی کە ئەو دەبێتە داکۆکیکارێکی سەرسەخت لەو بڕگانەی کە حکومەت لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا دایناون بەگشتی و ئەو بڕگانەشی کە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێرەوە هەیە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشار کیکی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ( 10ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی بۆ" ناس کورد" ڕایگەیاند" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق و مستەفا کازمی ،سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها بۆ جەختکردنەوە بووە لەسەر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی پاڵپشتی هەموو ڕێککەوتنێک دەکات لەگەڵ بەغدا کە لەچوارچێوەی دەستوردا بێت".

 

وتیشی"سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی ئەوەی داوە کە ئەو هەموو دەسەڵاتە دەستورییەکانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ داکۆکیکردن لەهەموو ئەو بڕگانەی کە حکومەت لەناو پڕۆژە یاسای بودجەدا دایناوە بەگشتی و هەردوو بڕگەی 11 و 12 کە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمەوە هەیە".

 

کیکی، ئاماژە بەوەشکرد " لایەنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بەگشتی و لایەنە شیعەکان بەتایبەتی تاڕادەیەکی زۆر هەڵوێستیان بەڕانبەر بە هەرێمی کوردستان گۆڕاوە وەکو جاران بە توندی مامەڵە ناکەن، ئەو هەڵوێستەش دوای ئەوە گەڵاڵە بووە کە لەماوەی ڕابردوودا شاندی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی شەفاق هەموو داتا، ئامار و ژمارەکانی ڕادەستی لیژنەی دارایی و حکومەتی عێراق کردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پەرلەمانتارەکەی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، ڕونیشکردەوە "ڕێککەوتنی حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەیە بۆ ئەوەی  هەموو ئاستەنگییەکان  و کێشەکان بە تەواوەتی ڕاماڵرێن و کۆتاییان پێ بێت".

 

بەوتەی کیکی "ئەگەری زۆرە لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا پرۆژە یاسای بودجەی 2021 لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت و تێپەڕێنرێت".

 

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10ی شوباتی 2021) فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەیرانی عێراق کۆبووەوە و بەگوێرەى راگەیەندراوى فراکسیۆنەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بنیادنانەوەی پردی متمانەی نێوان بەغدا و هەولێر.