گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنى پارتى: چۆن سەرۆکى هەرێممان هەڵبژارد بەوجۆرەش حکومەت پێکدەهێنین

2019.05.28 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى پارتى: چۆن سەرۆکى هەرێممان هەڵبژارد بەوجۆرەش حکومەت پێکدەهێنین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فراکسیۆنى پارتى ڕایدەگەیەنێت لە دوا ساتەکانى دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان یەکێتى پێی ڕاگەیاندوون کە بەشدارى لە دانیشتنەکە نەکەن. . ئومێد خۆشناو سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لە پاش پرۆسەى دەنگدان بۆ کاندیدەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و دیاریکردنى نێچیرڤان بارزانى وەک سەرۆکى هەرێم لە پەرلەمان، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەداخەوە لە دواساتەکانى دەستپێکردنى دانیشتنى پەرلەمان یەکێتى پێى ڕاگەیاندین کە بەشدارى دانیشتنەکە ناکەن، هەرچەندە چەند خولەکێک دانیشتنەکە دواخرا، بەڵام یەکێتى بڕیارى پێشوەختەیان هەبووە بۆ ئەوەى بایکۆتى دانیشتنەکە بکەن". . سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى وتیشی: "بیانوى بەشدارینەکردنى یەکێتى ئەوە بووە کە پارتى تاکڕەوانە بڕیاردەدات و کاردەکات، بەڵام ئەگەر پارتى تاکڕەوى بویستایە ئەوا شەش مانگ بەرلەئێستا ئەم هەنگاوەى ئەمڕۆى دەنا". . "هەڵوێستەکانى فراکسیۆنى پارتى لە چوارچێوەى سیاسەت و ستراتیژى پارتییە و بۆ لەومەودوا هەنگاوەکانى پێکهێنانى حکومەت ڕێکارى خۆیان دەگرنەبەر، ئەوەش پاش ئەوەى لە چەند ڕۆژى داهاتوودا مەراسیمى سوێندخواردنى سەرۆکى هەرێم بەڕێوەدەچێت"، ئومێد خۆشناو واى وت. . لە کۆى 81 پەرلەمانتار کە لەدانیشتنەکەى ئەمڕۆدا ئامادەبوون، 68 پەرلەمانتاریان دەنگیان بە نێچیرڤان بارزانى دا بۆ ئەوەى ببێت بە سەرۆکى داهاتووى هەرێمى کوردستان. . .