ناس کورد-
ڕێکخراوێک لەشارى سلێمانی داواى چارەسەرکردنى زۆربوونى سەگە بێلانەکان دەکات و داوایەک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هەرچی زووە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو پرسە بدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕێکخراوی لاوانی سۆشیال دیموکراتی کورد، بە هاوکاری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی و کۆمەڵەی رۆشنبیری موختارەکانی شاری سلێمانی (10ی شوباتی 2021) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەی بوو داوایانکرد "هەرچی زووە لایەنی پەیوەندیدارو بەرپرس لەسەر زۆری ژمارەی سەگی بێلانە بێنە سەرخەت و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە بەتایبەت لە ئێستادا کە پرۆسەی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە و ئەو سەگە بێلانانە بوونەتە مەترسی لەسەر ژیانی خوێندکاران".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هێمن غازى، سەرۆکى ڕیکخراوەکە رایگەیاند "سەگی بێلانە لەئێستادا بووەتە مەترسی و پێویستە هەرچی زووە لانەیەکیان بۆ دابین بکرێت و بەشێوەیەکی دروست لەو شوێنەدا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، چونکە لەئێستادا هەر کۆڵانێکی شاری سلێمانی نزیکەی 10 بۆ 30 سەگی تێدا بڵاوبووەتەوە و ئەوەش بووەتە مەترسی نەک تەنها بۆ ژیانی خەڵک بەڵکو بۆ زیندەوەر و باڵندەکانیش".
جەختی لەوەشکردەوە، ئەوان ئاژەڵ دۆستن بەڵام ناکرێت ژیانی مرۆڤیش بکەوێتە مەترسییەوە.
لەمیانی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا نوێنەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی و کۆمەڵەی رۆشنبیری موختارەکانی شاری سلێمانی، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە و جەختیان لەوە کردەوە، ناکرێت ژیانی مرۆڤەکان بکەوێتە مەترسییەوە و پێویستە چارەسەرێک بۆ ئەو سەگە بێلانانە دیاری بکرێت.