گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

2021.02.10 - 16:35
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى حکومەتى هەرێم لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا

ناس کورد-

حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گفتوگۆكان لەگەڵ حکومەتى عێراق بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ ڕێككە‌وتنێكی گونجاو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حکومەتى هەرێمى کوردستان (10ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار ڕێرە‌وی گفتوگۆكانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌ چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 خستە‌ڕوو. باسی لە‌وە‌ كرد كە‌ تا ئێستا چەند پێشنیارێک ئاڵوگۆڕکراون بە‌ڵام ھێشتا لە‌ پڕۆژە‌ یاساكە جێگیر نە‌كراون  ‌. ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ شێوە‌یە‌كی شە‌فاف خراونە‌تە‌ڕوو لە‌ دانوستاندنە‌‌كان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌ عێراقییە‌كان و بە‌تایبە‌ت لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ، ئامادەییشمان نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌سەر بنە‌مای دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان. ھە‌روە‌ھا گوتی: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ ڕێككە‌وتنێكی گونجاو.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە کە لەبەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 كە‌ قۆناغی باشیان بڕیوە‌ و لە‌داھاتوودا دە‌خرێتە‌روو.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لە بڕگەی دووەمی کۆبووەنەکەدا، د. عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە ( یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی) خستەڕوو ، دواتر سە‌رنج و تێبینییە‌كان خرانە‌ڕوو . سە‌رۆكی  حكومە‌ت جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت پە‌لە‌ بكرێت و ھە‌موو بڕگە‌كانی یاساكە‌، جێبە‌جێ بكرێن لە‌پێناو  دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتيدا.