ناس کورد-
پۆلیسى هەولێر وردەکاریی ڕووداوى کوشتنى ژنێکى تەمەن 25 ساڵى لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دواى یەک مانگ لە هاوسەرگیریی نێوانیان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ژنەکە فیشەکێک بەر سەرى کەوتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە ڕۆژى دووشەممە ڕوویدا کاتێک پۆلیس لەهەواڵى کوشتنى ژنێک بەناوى دنیا ئاگادارکرایەوە و دواتر دەرکەوت کە بەدەستى مێردەکەى کوژراوە.
کوشتنى دنیا دواى کەمتر لە مانگێک هات لە هاوسەرگیریی نێوانیان لە 1/1/2021 کە لە شارۆچکەى بەحرکە نیشتەجێ بوون.
هاوژینى دنیا کە تەمەنى 32 ساڵە، بەپێی ماددەى 406 ى تایبەت بە کوشتنى بەئەنقەست کە سزاکەى زیندانى هەتا هەتایی یان لەسێدارەدانە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت.
هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، ژنەکە فیشەکێک بەر سەرى کەوتووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
وتیشى، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا شوێنی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت و لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر بکرێت، تۆمەتبار ناوی (ن. خ. ا.)ـە و تەمەن 32 ساڵە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆگر عەزیز باسى لەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە کە مێردى کوژراوەکەیە، پەڕاوەکەی ڕادەستی دادگا کرا فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ جێبەجێکرا بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان.
لەبارەى هۆکارى رووداوەکەوە، وتەبێژى پۆلیس هەولێر ڕایگەیاند، هێشتا هۆکارەکەى دیار نییە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.