ناس کورد-
سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هۆکارى نەڕۆشتنى خۆى وەکو سەرۆکى شاندى هەرێم بۆ بەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر سەردانى کردووە و دواتر پێیان وتووە کە "کێشەکان تەکنیکین و پێویستی بە تیمی تەکنیکی هەیە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامى ئەوەى بۆچى خۆى ناچێتە بەغدا وەکو شاندى هەرێم بۆ چارەسەکردنى کێشەکان لەگەڵ بەغدا، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، "سەرەتا من ڕۆشتم بۆ بەغدا و ئەو بەڕێزانەى لەبەغدا وتیان کێشەکان تەکینیکی و ژمارەن".
وتیشى، بۆیە ئەوان تیمێکى زۆر شارەزا و پسپۆڕیان پێکهێناوە بۆیە ئەوان چوون بۆ ئەوەى بیسەلمێنن کە کیشەى هەرێم نە کیشەى تەکنیکیە و نەکێشەى ژمارەیە و هەموو ژمارەیەکیشیان خستووەتە بەر دەستى بەرپرسانى عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتاى دەسپتێکردنەوەى سەردانەکانى شاندى هەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆکایەتى جێگرى سەرۆکى حکومەت، ژمارەیەک لەچاکوانان و شارەزایان پێیانوابوو تا سەرۆکى حکومەت خۆى نەچێتە بەغدا ئەو شاندە دەسەڵاتى بڕیاردانیان نییە و هەرێم و بەغداش ناگەنە ڕێکەوتن.