گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە دارەسوتاوەکەى شاری سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا و بریندار هەیە

2021.02.10 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
لە دارەسوتاوەکەى شاری سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا و بریندار هەیە

ناس کورد-

لە دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی لە نزیک بازاڕی مۆبایل فرۆشەکان بەهۆی شەڕەتەقەوە چوار کەس برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" (10ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، باس لە بوونی شەڕێک دەکرێت لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی و ئەوەش وتراوە شەڕەکە لە بازاڕی دارەسوتاوەکە بووە.

 

پەیامنێری ناس کورد لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، شەڕەکە لەناو فرۆشگایەکی خواردەمەنی (گەس) ڕوویداوە لە نێوان خاوەنی شوێنەکە و کەسێکی تر، دواتر شەڕەکە گەورە بووە و چەک و چەقۆی تێدا بەکارهێنراوە."

 

وتیشی، بریندارەکان بە چەقۆ بریندار بوون.  

 


لەبارەی ژمارەی بریندارەکان، سەرچاوەیەک لە سەنتەری فریاکەوتنی سلیمانی (122) بە ناس کوردی وت، "تا ئیستا دوو کەس بەهۆی شەڕەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و برینەکانیان سوکە".


سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "لە بازاڕەکە شەڕە تەقە بووەو بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون و لە ئێستادا هێزەکانمان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن".