گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بودجە و موچە

’’بۆ دابینکردنی موچەیە’’.. زانیارى نوێ لەسەر ڕەشنوسى بودجەى هەرێم

2021.02.10 - 11:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’بۆ دابینکردنی موچەیە’’.. زانیارى نوێ لەسەر ڕەشنوسى بودجەى هەرێم

ناس کورد-
جێگرى سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتەکان داواى 30 ملیار دۆلاریان کردووە بۆ خەرجییەکانیان کە بخرێتە ناو پڕۆژەى بودجەوە، بەڵام حکومەت بۆ 14 ترلیۆن دینار کەمی کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان (10 شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بینیویەتى رایگەیاند "پڕۆژەى بودجە ناوەڕاستى شوبات لە ئەنجومەنى وەزیران پەسەند دەکرێت و دواتر رەوانەى پەرلەمان دەکرێت".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وتیشى، "وەزارەتەکان داواى 30 ملیار دۆلاریان کردووە کە وەک خەرجییەکانیان لە پڕۆژەکە جێگەى بکرێتەوە، بەڵام تواناى هەرێم ئەوەندە نەبووە بۆیە کەمکراوەتەوە بۆ 14 ترلیۆن دینار".

 

هێڤیدار ئەحمەد باسى لەوەشکرد، ئەوە قەبارەى ڕاستەقینەى بودجە نییە و ڕەنگە لە پەرلەمان گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.

 

جەختیشی کردەوە کە "ئەولەویەتى بودجە بۆ دابینکردنى موچەی فەرمانبەرانە کە حکومەت جەختیکردووەتەوە 30 ڕۆژ جارێک دابەشی دەکات."

 

بەوتەى هێڤیدار ئەحمەد، وەزیرى دارایی پێی وتوون بیرۆکەیەک هەیە لەبەغدا کە نابێت جارێکى تر پارە بۆ هەرێم بنێرێت، بۆیە لەئەگەرى ڕێککەوتن یان ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پڕۆژەى بودجە هەر دادەنرێت.

 

دەشڵێت، مانگانە 160 ملیۆن دۆلار لە داهاتى گومرگەکان ناگەڕێتەوە بۆ حکومەت، ئەگەر ئەو پارەیە بگەڕێتەوە 5-10%ى موچە نەدەبڕدرا.