گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکەکەى بخوێنەوە

سێ کوڕ لەسەر میراتی باوکیان کوشت و وتیان خۆی کوشتووە

2021.02.10 - 10:00
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کوڕ لەسەر میراتی باوکیان کوشت و وتیان خۆی کوشتووە

ناس کورد-

گومانى پۆلیس لە بانگەشەى سێ کوڕ بەوەى باوکیان "خۆى کوشتووە"، پەردەى لەسەر دیوى شاراوەى ڕووداوەکە هەڵماڵى و ئاشکرابوو کە لەپێناو میراتدا بەدەستى خۆیان کوشتویانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە هەفتەیەک لەمەوبەر ڕوویدا، کاتێک بنکەى پۆلیسى خەزرا لە بەغداى پایتەخت ئاگادارکرایەوە لە "خۆکوشتنى" پیاوێک بەناوى (ق ح خ).

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق (10 شوباتى 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پۆلیس گومانى هەبووە کە ڕووداوەکە خۆکوژى بێت بەهۆى ناڕوونى و بڕوانەبوونى دادگا بە ڕووداوەکە، بۆیە دۆسیەکە ڕەوانەى نوسینگەى تاوانى غەزالییە کراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕاستەوخۆ تیمێک بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر پێکهێنراوە و چونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵەران کەشف و هێڵکارییان کردووە و بەڵگەکانیان کۆکردووەتەوە و گومانیان چووەتە سەر هەر سێ کوڕەکەى.

 

ئەو سێ کوڕە لەگەڵ باوکیان لەهەمان خانوودا پێکەوە ژیاون لە ناوچەى سەوز و لەسەر بنەماى بوونى گومان و بە بڕیارى دادگا دەستگیرکراون.


لەکاتى ئەنجامانى لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و ڕووبەڕووکردنەوەى بەڵگەکان، هەر سێ کوڕەکە دانیان بەوەدانا کە ڕێککەوتوون لەسەر کوشتنى باوکیان و پێکەوە کارەکەیان کردووە، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوەکە.



سەرەڕاى ئەوەش، هەر سێ کوڕەکە هۆکارى کوشتنى باوکیان گێڕاوەتەوە بۆ دروستبوونى ناکۆکى لەسەر میرات و پشکەکانیان لە سامانەکەى باوکیان.