گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چاودێریی نەک سەرپەرشتی

کۆمسیۆن داوا لە 52 وڵات دەکات چاودێرى هەڵبژاردنەکان بکەن

2021.02.10 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن داوا لە 52 وڵات دەکات چاودێرى هەڵبژاردنەکان بکەن

ناس کورد-

کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق داوای لە 52 باڵیۆزخانەى وڵاتانى عەرەبى و بیانى کردووە چاودێرى هەڵبژاردنەکان بکەن، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت، تەنها بۆ چاودێریکردنە نەک بۆ سەرپەرشتیکردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، عەبدولحوسێن هینداوى، ڕاوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق (10ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕۆڵى نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگەى هەڵسەنگاندنەوە چاودێرییە نەک سەرپەرشتیکردن و ئەوان دەستوەرنادەنە پڕۆسەکە و بەڕێوەشى نابەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، عێراقییەکان خۆیان هەموو قۆناغەکانى هەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەبەن و مەرجەعیەت باسى لە سەرپەرشتى و چاودێریکردنى هەڵبژاردنەکانى کردووە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڵام ئەوە لەڕووى پڕۆسەکەوە وەزارەتى دەرەوە تەنها داواى چاودێرى کردووە.

 

 

هنداوى دەشڵێت، لایەنى پەیوەندیدار بۆ بڕیاردان لە چاودێریکردنى هەڵبژاردنەکان ئەنجومەنى ئاسایشە لەبەر ئەوەى ئەو جۆرە بڕیاردانە دەبێت هەر دەربکرێن بەو پێیەى وەکو ئەو پێنج وڵاتە ئەندامەى ئەو ئەنجومەنە بڕیارەکە دەدەن.

 

پێشتریش جەمانە گلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندبوو، یاسایى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەدەق ئەوەى تێدایە کە پشتدەبەستێتە سەر بەشداریپێکردنى چاودێرانى نێو دەوڵەتى لەپڕۆسەکە بەڵام نەک سەرپەرشتى پڕۆسەکە بکەن.

 

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ( 19ى کانوونى دووەمى 2021) وادەیەکى نوێى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیارى کرد و بڕیاریدا لە 10ى تشرینى یەکەمى 2021، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.     

  

پێشتر کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پێشنیازی دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختی کردبوو.