گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لەبەغداوە بۆ سامەرا و ئەنبار..ئۆپەراسیۆنێکى فراوان دژى داعش دەستیپێکرد

2021.02.10 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
لەبەغداوە بۆ سامەرا و ئەنبار..ئۆپەراسیۆنێکى فراوان دژى داعش دەستیپێکرد

ناس کورد-

سوپا و هێزە عێراقییەکان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکى فراوانیان دەستپێکرد کە ناوچەکانى خۆرئاواى بەغدا تا سامەرا و ئەنبار دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق (10 شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرپەرشتى و پلاندانانى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەدەچێت.

 

باسى لەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە ناوچەیەکى بەرفراوان لە خۆرئاواى بەغدا و جەزیرە و کەرمە و رۆژهەڵاتى دەریاچەى سەرسار دەگرێتەوە، بەبەشدارى فەرماندەیی بەغدا و سامەرا و ئەنبار بەهاوبەشى لەگەڵ حەشدى شەعبى و فڕۆکە جەنگییەکانى سوپا.

 

شانەى میدیاى ئەمنى عێراق جەختیکردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ پاککردنەوەى ئەو ناوچانەیە لە داعش.