کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بڕیاریدا فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان بەشدارى لە دانیشتنى ئەمڕۆ (سێشەممە)ى پەرلەمانى کوردستان نەکات کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم .
ناس کورد لە سەرچاوەیەک لە مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان زانیوویەتى کە "بڕیارى بەشدارینەکردنى فراکسیۆنى یەکێتى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەنگدان بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ناکۆکى و کێشەى نێوان پارتى و یەکێتى دەگەڕێتەوە سەبارەت بە دانانى پارێزگارى کەرکوک".
سەرچاوەکە روونیکردەوە، یەکێتى بەر لە یەکلایکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکوک دەنگ بە سەرۆکى هەرێمى کوردستان نادات".
ناس کورد زازیوویەتى، لەو بارەیەوە پاش کەمێکى تر مەکتەبى سیاسى یەکێتى راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.