ناس کورد-
ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، موچى مانگى شوبات لەکاتى خۆیدا دابەشدەکرێت، پێشبینیشدەکات هەفتەى داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژەى بودجە بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەمال کۆچەر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى فەرمى عێراق (10 شوباتى 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، لیژنەکەیان پێیوایە پێش کۆبوونەوەى دەنگدان لەسەر بودجە، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان و سەرۆکى کوتلەکان بکرێت بۆ گەیشتن بە بەتەوافوق لەسەر بودجە و ئاسانى تێپەڕاندنى.
هەروەها پێشبینیکرد سەرەتاى هەفتەى داهاتوو دەنگ لەسەر پرۆژەى بودجە بدرێت.
ماوەى چەند هەفتەیەکە لیژنەى دارایی پەرلەمان سەرقاڵى توتوێکردنى پڕۆژەى بودجەیە، بەڵام هێشتا بەشێک لە ماددەکانى بە هەڵواسراوى ماونەتەوە کە دیارترینیان ماددەکانى پەیوەست بە نەوت و پشکى هەرێمە.