گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیەكیتر رێكاریان تەواو بووە

پێنج سزادراوی تیرۆر لە سێدارەدران

2021.02.09 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
پێنج سزادراوی تیرۆر لە سێدارەدران

ناس كورد_

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاشكرایان كرد، لە زیندانی ناسریەی باشوری عێراق سزای لەسێدارەدان بەسەر پێنج هاوڵاتی عێراقیدا جێبەجێكرا كە بەتۆمەتی تیرۆر ئیدانە كراون و رێككارە یاساییەكانیان بڕیوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی زانیارییەكانی فرانس پرێس ئەمڕۆ (9 شوباتی 2021) سزای لەسێدارەدان لە زیندانی ناسریەی باشووری عێراق جێبەجێ كراوە و ئەوانەش بەشێكن لەسەدان كەسیتری سزادراو بەهەمان سزا بەتۆمەتی ئەندامێتی گروپە توندڕەوەكان. 

 

سەرچاوە عێراقییەكان ئەوەشیان بۆ ئاژانسە فەرەنسییەكە ئاشكراكردووە كە 340 سزادراو مەرسومی سەرۆكایەتییان بۆ دەركراوە بۆ جێبەجێكردنی سزاكە لە خولی پێشوودا، بەڵام هێشتا بەسەریاندا جێبەجێ نەكراوە. 

 

فرانس پرێس باس لەوەش دەكات وەك خۆی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق نەیاری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانە و جێبەجێكردنیشیان مەرسومی سەرۆكایەتی پێویستە. 

 

گومان و ڕەخنەی زۆر لەهەندێ سزاو حوكمەكانی دادگاكانی عێراق هەن دەرهەق بەگیراوانی تۆمەتی تیرۆر و رێكخراوە مافپەروەر و مرۆییەكان باس لە گوشار و ئەشكەنجە دەكەن لەكاتی وەرگرتنی دانپێدانانەكان.