ناس کورد-
کەشتى ئاسمانى "هیوا"ى ئیماراتى بە سەرکەوتویى گەیشتە خولەگەی هەسارەى مەریخ و ئەوەش یەکەم کەشتى عەرەبییە لە مێژوودا ئەرکی چوونە مەریخی جێبەجێ کردبێت، کەشتیەکە ماوەى حەوت مانگى پێچووە و تێیدا 494 ملیۆن کیلۆمەترى بڕیوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناوەندى "محەمەد بن ڕاشد"ى تایبەت بە بۆشایى ئاسمان (9ى شوباتى 2021) لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردوەوە، دواى 204 ڕۆژ و بڕینی زیاتر لە 480 ملیۆن کیلۆمەتر، کەشتى ئاسمانى "هیوا" بە سەرکەوتوویى گەیشتە مەریخ.
ناوەندەکە لە تویتێکى تردا نوسیویەتى، "ئەرکەکە بە سەرکەوتوویى ئەنجام درا".
بەوەش ئیمارات یەکەم وڵاتى عەرەبییە بتوانێت بگاتە مەریخ، بەپێى زانیاریەکانیش کەشتییەکە دەستى کردوە بە ناردنى داتا و زانیارى لەسەر بەرگەهەوا و کەشوهەواى هەسارەکە.
ئاژانسى ئیمارات بۆ بۆشایى ئاسمان کە خاوەنى پرۆژەکەیە، نیازى هەیە تا ساڵى 2117 دامەزراوەیەک لەسەر هەسارەى مەریخ بنیاد بنرێت، ناردنى کەشتیەکەش یەکەم هەنگاوى ئەو پرۆژەیەیە.