گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فراکسیۆنى نەوەى نوێ بایکۆتى دانیشتنەکە دەکات

فراکسیۆنى یەکێتى تا ئێستا بڕیارى بەشداریکردنى لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان نەداوە

2019.05.28 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتى تا ئێستا بڕیارى بەشداریکردنى لە دانیشتنەکەى پەرلەمانى کوردستان نەداوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فراکسیۆنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان تا ئێستا بەشداریکردنى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان یەکلایى نەکردۆتەوە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و بەربژێرى بەهێز بۆ ئەو پۆستە نێچیرڤان بارزانى بەربژێرى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستانە.   ناس کورد لە سەرچاوەیەکى بەرپرس لە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هۆکارى یەکلاینەبوونەوەى فراکسیۆنى یەکێتى لە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان بۆ بوونى کێشە و گرفت لەنێوان پارتى و یەکێتى گەڕاندەوە سەبارەت بە دانانى پارێزگارى کەرکوک. بەگوێرەى سەرچاوە بەرپرسەکەى یەکێتى، دوێنێ (دووشەممە) دوای گفتوگۆی درێژ و چاوەڕوانی زۆری خەڵكی كوردستان،گفتوگۆی پارتی و یەكێتی سەبارەت بەدانانی پارێزگارێكی نوێی كورد بۆ شارەكە، رووبەڕووی ئاستەنگێكی گەورە بووە.   روونیشکردەوە، ئەگەرى زۆرە دانیشتنەکەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان دوابخرێت.