گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

عەلی حەمەساڵح پەیامێک بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی دەنێرێت: ئەمە بەنزین نییە

2021.02.09 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
عەلی حەمەساڵح پەیامێک بۆ هاوسەرۆکانی یەکێتی دەنێرێت: ئەمە بەنزین نییە

ناس کورد-
سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان پەیامێک ئاڕاستەی هاوسەرۆکانی یەکێتی دەکات و دەڵێت، "ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبیل بەنزین نییە، بەڵکو پترۆکیمیاوی و بەرزکەرەوەی ئۆکتانە و بڕێکی ئێجگار زۆر ماددەی ڕەساسی تێدایە دەبێتە ھۆی دروستبونی نەخۆشی شێرپەنجە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەلی حەمە ساڵح لە پەیامەکەیدا کە لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (9ی شوباتی 2021) و دەڵێت، "ماوەیەکی ئێجگار زۆرە بەدواداچون دەکەم، ئەوەی لە سلێمانی دەکرێتە ئۆتۆمبیل بەنزین نییە، پترۆ کیمیاوی و بەرزکەرەوەی ئۆکتان تێکەڵ دەکرێت و بەناوی دروستکردنی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، بەدڵنیایی ئەمە بەنزین نییە، دڵنیاش بن ئەوەی لە ئێرانیشەوە دێت ھەر بەنزین نییە و ھەمان تێکەڵکردنە! ئەم تێکەڵکردنە بڕێکی ئێجگار زۆر ماددەی ڕەساسی تێدایە دەبێتە ھۆی دروستبونی نەخۆشی شێرپەنجە."

 

ئەوەشی وتووە، "بیست گۆڕەپانی گەورەی سوتەمەنی و تێکەڵکردن و دروستکردنی بەنزین لە تانجەرۆیە، ئەمانە مۆڵەتی ھیچ شوێنێکیان نییە، لەژێر ھیچ چاودێریەکیشدا نییە، ئایا دەکرێت گۆڕەپانی دروستکردنی بەنزین بێ مۆڵەت و بێ چاودێر بێت، بەڵام سەرتاشخانە بێ مۆڵەت کارناکات! ئایا بەنزین بەم شێوە دروستدەبێت! قەبارەی قازانجی ئەم بازرگانی ھێنانی پترۆکیمیاوی و تێکەڵکردنە نزیکەی سێ ملیۆن دۆلاری مانگانەیە! ئایا دەکرێ بۆ سێ ملیۆن دۆلاری چەند کەسێک ھەزاران کەس توشی شێرپەنجە بێت"؟

 

عەلی حەمە ساڵح ئاشکراشی کردووە کە "ئەوەی ڕێگا بۆ ئەم تاوانە خۆش دەکات ئەوەیە دەڵێ، بەنزینی بازرگانی سلێمانی لە ھەموو جیھان ھەرزانترە! بەنزینی بازرگانی بە نرخی بۆرسە دەفرۆشێت ھەرزان گرانی نییە! بەڵکو ئەگەر بەنزین بێت ھی ئێمە گرانتر دەبێت چونکە تێچوی گواستنەوەشی دێتە سەر.. بەبێ پشتیوانی حوکمەت لە ھیچ کوێی دونیا بەنزین لە نرخی بۆرسەی جیھانی ھەرزانتر نییە".

 

سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەم مەترسی بەنزینەدا بەشێک لە کارگە گەورەکانی سنوری سلێمانی فیلتەرەکانیان دەکوژێننەوە و مادەی ڕەساس بە دەور ئەم شارەدا پەخش دەکەن… ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی توشبوانی شێرپەنجە زیاددەبن.. سێ مانگ پێش ئێستا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بۆ ئەم دۆسیە، بەڵام ھیچ ئەنجامی نەبوو.. ئەم نوسینە بۆ سنوری سلێمانی مانای ئەوەنیە بەنزینی ھەولێرو دھۆک گرفتی گەورەی نەبێت".

 

عەلی حەمە ساڵح لەوەڵامی ئەوەی، دەپرسن بەدیل چیە؟ نوسیویەتی، دوو پاڵاوگەی گەورە لە کوردستانن ئەگەر ئەمانە نەوتی خاو بۆ ھەرێمی کوردستان بپاڵێون، بەنزین و ھەموو جۆرە بەرھەمێکی دیکەی نەوتی بەرھەم دێنن.

 

 لە کۆتاییدا وەکو تێبینی دەڵێت، "ئامانجی نوسینی ئەم نامە بۆ ھاوسەرۆکان ئەوەیە، پێشتر چەندین جار ھەوڵی ئەوەمداوە ڕێگری لەم تاوانە بکرێت ئەنجامی نەبوە.. واقعێک ھەیە ئەوەی ئێستا بڕیاردەرو حاکمە لەم ناوچەدا ھاوسەرۆکانن، لە پێناوی تەندروستی خەڵک مەبەستمە بکەونە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی مێژووی..