گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی وەزیری دارایی هەرێم و شاندی بەریتانی

2021.02.09 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی كۆبوونەوەی وەزیری دارایی هەرێم و شاندی بەریتانی

ناس كورد-
كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێم كۆبووەوە و ڕایگەیاند، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزیری دارایی هەرێم کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە هاتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (9ی شوباتی 2021) ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە جەیمس سورنتون، كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری كرد."


دەشڵێت، "لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێکكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكکەوتنەكە كرا."

 


ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، "كونسوڵی گشتی بەریتانیا سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی، جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی وڵاتەكەی وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ناوچەی دژە فڕینی بۆ كوردەكان دابینكرد و بە هەمان شێوە پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن، ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێکكەوتنی نێوان هەردوولا."

 

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشدا کە "حكومەتی هەرێم پابەندی ڕێکكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە و دەیەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان."

 

ئەوەشی دووپاتكردووە "بەریتانیا دەتوانێت كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان هان بدات ڕوو بكەنە هەرێمی كوردستان و پەرە بەبوژاندنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بدەن."

 

me_ga.php?id=2528