گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج کەسیش گیراون

پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ڕووداوێکی تەقەکردنی بڵاوکردەوە

2021.02.09 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ڕووداوێکی تەقەکردنی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لەسەر دۆسیەی تەقەكردن، هێزەکانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە شاری سلێمانی، پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد و دەستیشیانگرت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (9ی شوباتی 2021) دەڵێت، "دوای ئەوەی سێ‌ ڕوداوی تەقەكردن لە شاری سلێمانی ڕویدا و هاوڵاتییەكیش سكاڵای لای هێزەكانی پۆلیس تۆمار كرد، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و وەرگرتنەوەی كامێراكانی چاودێری، توانرا لەماوەی كەمتر لە شەش کاتژمێردا پێنج تۆمەتبار لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیربكرێن."

 

دەشڵێت، "دوو لە تۆمەتبارەکان لە سێ‌ شوێنی جیاواز تەقەیان كردووە كە یەكێیان لە ماڵی سكاڵاكار و دوانەكەی تریان لە كافتریایەك و هۆتێلێك كە پەیوەندی بە سكاڵاكارەوە هەبووە، سێ‌ تۆمەتبارەكەی تریش پەیوەندییان بە هۆكاری تەقەكردنەكە هەبووە."

 

پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشکردووە کە "لە ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە."

 

لێرەوە تەماشای ڤیدیۆکە بکە