گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕەنگە لەمساڵدا بكرێت

گۆڕانكارییەك لە فۆرمی سەرژمێریدا دەكرێت لە ناوچەكانی 140

2021.02.09 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانكارییەك لە فۆرمی سەرژمێریدا دەكرێت لە ناوچەكانی 140

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان خانەی نەتەوە لەفۆرمی سەرژمێرییەکەدا لابراوە لە ناوچە جێناكۆكەكان و ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت پێویستی بە 130 ملیار دینارهەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەكە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە لەمیانەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراق ( 9ی شوباتی 2021) کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆکردووە، ڕایگەیاند، بڕیاربوو سەرژمێری گشتیی عێراق لەساڵی 2020 دا ئەنجامبدرێت، بەڵام دوو ئاستەنگی سەرەکی بوون بە ڕێگر، ئەوەش پەتای کۆرونا وقەیرانی دارایی بوون.

 

هینداوی،ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەگشتی پاڵپشتی پرۆسەکە دەکەن، بۆیە لەم ڕووەوە هیچ کێشەیەک دروست نابێت".

 

وتیشی،"وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆسەرژمێری، خانەی نەتەوە لە فۆرمی ڕاپرسییەکەدا لابراوە لەناوچە جێ ناكۆكەكان، ئەوەش کاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر پرۆسەکە لەو ناوچانە".

 

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق هیواشی خواستووە، "سەرژمێری لە ئەمساڵدا ئەنجام بدریت، بەڵام ئەوە پەیوەستە بەبارودۆخی وڵاتەوە، جەختیشی کردەوە، وەزارەت پێویستی بە 130 ملیار دینارهەیە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری، زانیاریی سەرەتایی  هەیە کە بڕی 60 ملیار دینار لەبودجەی ئەنجامدانی سەرژمێریدا تەرخانکراوە".

 

هینداوی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "بەپێی خەمڵاندنی دەزگای ناوەندی ئامار، ژمارەی دانیشتوانی عێراق لەساڵی ڕابردوودا 40 ملیۆن و 150هەزار و 270 هەزار کەس بووە ، بەغدا بەهەشت ملیۆن و 550 هەزارکەس لە پلەی یەکەم دا دێت لە دانیشتواندا، پارێزگای نەینەوا بەپلەی دووەم دێت بە سێ ملیۆن و900 هەزار، پارێزگای سلێمانی بە دوو ملیۆن و 270 هەزار کەس بە پلەی سێهەم دێت، پاشان پارێزگای زیقاربە دوو ملیۆن و 70 هەزار کەس بەپلەی چوارەم دێت، پارێزگای بابل بە دوو ملیۆن و 10 هەزار کەس بەپلەی پێنجەم دێت و پاشان پارێزگای ئەنباربە ملیۆنێک و 900هەزارکەس بەپلەی شەشەم دێت.