گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

بەیاننامەیەك بەناوی فەتحەوە دەقێكی نوێ پێشنیار دەكات بۆ بەشە بودجەی كوردستان

2021.02.09 - 16:05
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەك بەناوی فەتحەوە دەقێكی نوێ پێشنیار دەكات بۆ بەشە بودجەی كوردستان

 ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتی فەتح (47 کورسی) بەیاننامەیەك بەناوی هاوكارانی بڵاودەكاتەوە كە دەقێكی نوێ پێشنیار دەكات بۆ بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان كە هیچ ژمارەیەكی لەبارەی نەوت تێدا نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

لە بەیاننامەیەكدا كە بە كڵێشەی نوسراو هی عودەی عەوادی پەرلەمانتاری عەسایبە و لە ناوەڕۆكدا بەناوی پەرلەمانتارانی هاوپەیمانێتی فەتحەوە قسە دەكات (9 شوباتی 2021) پێنج مەرجی دیاری كردووە بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 عێراق.

 

بەیاننامەكە كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، لەبارەی پشكی هەرێمی كوردستانەوە پێشنیاری ئەم دەقە دەكات:

 

"پشکی هەرێمی کوردستان لە کۆی خەرجی راستەقینە و هەنوکەیی و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان دیاری بکرێت، ئەوەش دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەكان لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 دیاریکراوە، بەو مەرجەی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە پێدانی بڕی نەوتی هەناردەکراو کە لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکراوە، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت، هیچ خەرجییەکی پێ نادرێت و هەر لایەنێک پێشێلی ئەو بڕگەیەش بکات بەرپرسیارێتی یاسایی دەکەوێتە ئەستۆ"

 

لەبارەی مەرجەكانیترەوە بەیاننامەكە چوار خاڵیتری تێدا هاتووە: كە بریتین لە:

 

_ دابەزاندنی نرخی 100 دۆلار بۆ 119 هەزار دینار

ـ نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی كۆمسیۆن و دامەزراندنی خەڵكی نوێ.

- وەزارەتی دارای لیستی وانەبێژە خۆبەخشەکان نوێبکاتەوە

- شایستەی وانەبێژە خۆبەخشەکان لە بودجەدا جێگەی بکرێتەوە.