ناس کورد-
ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی 24 کاتژمێری ڕابردوو 1994 توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە تۆمارکران.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، 977 توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەشت توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا ڕێژەی توشبوون لە هەرێمی کوردستانیش زیادیکردووە و لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، 64 توشبووی نوێ تۆمارکراون، لەکاتێکدا ژمارەی توشبووانیی رۆژانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەیشتە دەوروبەری 20 توشبوو.