گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

ئەمەریکا ملیۆنێک دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەى گۆڕێک لە کوردستان تەرخان دەکات

2021.02.09 - 15:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا ملیۆنێک دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەى گۆڕێک لە کوردستان تەرخان دەکات

ناس کورد-

ئەمەریکا ملیۆنێک دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەى گۆڕی پەیامبەر ناحوم لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات و کونسوڵخانەی گشتیی ئەو وڵاتەش لە هەرێم دەڵێت، ئەو شوێنەوارە سامانێکی کلتوری بە بایەخە بۆ جو و کریستیان و مسوڵمانانی ناوچەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوباتی 2021) ڕۆب والەر، کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی (مەزاری پەیامبەر ناحوم)ی کرد.

 

کونسوخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بە ملیۆنێک دۆلار پاڵپشتی دارایی پڕۆژەی نۆژەندکردنەوەی مەزارەکەی کردووە بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە مێژوو و ژیاندنەوەی ئابوریی خۆجێی و دواجار ڕاکێشانی گەشتیار بۆ ناوچەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو شوێنەوارە سامانێکی کلتوری بە بایەخە بۆ جو و کریستیان و مسوڵمانانی ناوچەکە.