گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمەوە

2021.02.09 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتى دارایى هەرێمەوە

ناس کورد-

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى خەرجکردنى قەرزی كرێی خوێندنی كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێمى کوردستان (9ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێک کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد "پاڵپشت بە یاسای ژمارە(9)ی ساڵی 2007 یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ئەمرۆ بەرواری 9/2/ 2021 بەرێز وەزیری دارایی وئابوری ئاوات جەناب نوری ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی بڕی 19 ملیار و 686 ملیۆن دینار و 472 هەزار دینار بۆ مەبەستی دانەوەی قەرزی كرێی خوێندنی كوڕ و كچی شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی،  بە شێوەی نەقدی".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "ئەو خەرجكردنە ساڵەكانی (2016-2017)(2017-2018) (2018-2019) دەگرێتەوە و گوژمەی خەرجكراو لەسەر بودجەی بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی سەربە وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان دەبێت. بە مەرجێك كارنەكاتە سەر موچەی فەرمانبەران".