گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

یەکەم حاڵەتى نامۆی نێوان ئەستێرەکان..زانایەک وردەکاریی ئاشکرادەکات

2021.02.09 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حاڵەتى نامۆی نێوان ئەستێرەکان..زانایەک وردەکاریی ئاشکرادەکات

ناس کورد-

زانایەکی پسپۆر لەبۆشایی ئاسمان ئەوەی ئاشکراکرد، ساڵی 2017 تەنێکیان تێبینی کردووە کە بە خێراییەکی زۆر جوڵاوە لە سیستمی کۆمەڵەی خۆر و ئەوەی سەلماندووە کە لە ئەستێرەیەکی ترەوە هاتووە، ئەوەش یەکەم حاڵەتی تۆمارکراوی نامۆی نێوان ئەستێرەکان بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس (8ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، "ئیفی لۆپ" کە زانایەکی پسپۆرە لە  بۆشاییەکانی ئاسمان و شێوەی ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی، پێشتر سەرۆکی  بەشی فەلەکناسی زانکۆی هارڤارد بووە، ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە لەساڵی 2017 زاناکان تەنێکیان تێبینی کردووە کە بە خێراییەکی دەرئاسا جوڵاوە لەسیستمی کۆمەڵەی خۆردا".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، شێواز و خێرایی ئەو تەنە ئەوەی نیشانداوە کە لە ئەستێرەیەکی ترەوە هاتووە، کە ئەوەش یەکەم حاڵەتی تۆمارکراوی نامۆی نێوان ئەستێرەکان بووە.

 

زاناکە لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی"فرانس پرێس" وتویەتی "ئەو بیرۆکەیەی کەدەڵیت ئێمە بێ هاوتاین لەم گەردوونە ڕاست نییە، بەڵام  دەبێت بڵێین ئێمە تایبەت نین، بەڵکۆ کلتوری تر زۆرە لەم گەردونەدا، تەنها پێویستە بیاندۆزینەوە".

 

لۆپی تەمەنی 58، تیۆرییەکەی خۆی لەبارەی ئەو پرسەوە لە کتێبکیدا باس کردووە و ناوی ناوە "ئۆمۆمۆدا " کە بەزمانی دانیشتوانی دورگەی هاوای بە مانای" گەڕۆک" دێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە  

 

زاناکە ئەوەی خستووەتە ڕوو "ئەو تەنە لە دەرئاسای دەچوو، چونکە دوای ئەوەی بە دەوری خۆردا سوڕاوەتەوە، بەمیکانزمێکی تایبەت و خێرا و بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  لە خولگەکەی خۆی لایداوە، ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت کە هێزێکی نادیار لێیخوڕیوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو تەنە بەهیچ شێوەیەک نەیزەک نەبووە، چونکە  بەئاسانی دەتوانرێت ئەوانە دیارى بکرێن ئەوەش لەڕێگەی ئەو گاز و پاشماوانەی کە بەدوای خۆیاندا دەیهێنن، بەڵام هیچ  جۆرە شتێک لەو بارەیەوە لەلایەن زاناکانەوە نەبینراوە".

 

هەروەها لۆپ ئاماژەی بەوەشداوە "تەنەکە بەشێوەیەکی نائاسایی گەشاوە بوو، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە لەکانزایەکی بریقەدار پێکهاتووە، تەنەکە لەو ماوە کورتەی کە لەسیستمی کۆمەڵەی خۆردا بووە نەتوانراوە وێنەی لە نزیکەوە بگیرێت، ئەوکاتە پێی زانراوە کە کۆمەڵەی خۆرەکەمانی بەجێهێشتووە".

 

 ئیتان سیگل، زانای پسپۆر لە فیزیای فەلەکناسی لەو بارەیەوە دەڵێت "لۆپ زانایەکی زۆر ڕێزدارە، بەڵام نەیتوانی هاوتەمەنەکانی لە مشتومڕەکانی قایل بکات، بۆیە دەستی کردووە بە قایلکردنی ڕای گشتی".

 

هاوکات لۆپ وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بە بۆچوونی هاوڕێیەکانی وتوویەتی "کلتوری دژایەتیکردنی ئەکادیمیای شتێکی تازە نییە، لەو ڕێگەیەوە سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە پرسیار لەباوەڕێکی ڕێچکەیی دەکەن، هەروەک چۆن گالیلۆ سزا درا کاتێک پێشنیاری کرد کە زەوی سەنتەری گەردون نییە".