ناس کورد-
ئاسایشى شارەزوور دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند، بەتۆمەتى شێواندنى دیواربەندى قوربانیانى خێڵى حەمە و نوسینى چه‌ند دروشمێكی گروپى "ئەنسارولئیسلام".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەکە رۆژى (حەوتى شوباتى 2021) دەستگیرکراوە، کە ڕۆژی پێشووتر له‌سه‌ر دیواربه‌ندی شه‌هیدانی خێڵی حه‌مه له‌گونده‌كه چه‌ند دروشمێكی ئەنسارولئیسلامى نوسیبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وورد و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی ته‌واو، دواجار گه‌شتین به‌تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی (س. م. ق.) بۆیه به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌پێی مادده‌ی (3 ی تیرۆر) ده‌ستگیرکرا".
بەپێی راگەیەنراوەکە "له لێكۆڵینه‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و وه‌ك خۆشی ده‌ڵیت له ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك وتاری توندڕه‌ویدا فكره‌ی توندڕه‌وی وه‌رگرتووه و پێیوایه ئه‌و جۆره په‌یكه‌ر و وێنانه دژی ئیسلامن و شیركن ".