گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە وەزارەتى داراییەوە

’’وادەیەکى جێگیر’’ بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیاریکرا

2021.02.09 - 11:50
App store icon Play store icon Play store icon
’’وادەیەکى جێگیر’’ بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم دیاریکرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، وەزیرى دارایی پێی راگەیاندوون هەموو 25 ى مانگێک دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات و مانگانە ئەو وادەیە جێگیر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد حسێن ئەمڕۆ سێ شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیرى دارایی کۆبوونەتەوە و تاوتوێی دۆخى دارایی و دابەشکردنى موچەیان کردووە.

 

وتیشى "وەزیرى دارایی پێی وتین لەمەودوا هەموو 25 ى مانگێک دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات، بەوەش 30 رۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت".

 

ئەرشەد حسێن باسى لەوەشکرد، وەزارەتى دارایی هەروەها بەیانى دارایی ساڵى 2019 و بەیانى شەش مانگى 2020 ى رادەستکردوون کە تایبەتە بە داهات و خەرجییەکان.