ناس کورد-
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنی لەگەڵ ژماره‌یه‌ك گه‌نج رایگه‌یاند، حکومەت لە ڕێگەی کارکردنی هاوبەشەوە پابەندە بە به‌گه‌ڕخستنی وزە و بیرۆکەکانیان، دەشڵێت، زۆر لەو شتانەی ئەو گەنجانە باسی دەکەن، ئەویش بە گەنجی بیری لێکردووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی پێشوازیكردن و گوێگرتنی له ژمارەیەک گه‌نجه بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئەم هەفتەیە کاتم تەرخان کرد بۆ گوێگرتن لە هەندێک لە گه‌نجه ئەفرێنەرەکانی کوردستان، ئەوان بە بیرۆکەی نوێ، بەره‌نگاری ئەو کێشانە دەبنەوە کە لە بەردەمیان دەوەستن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له حكومه‌ت گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت داوه، به‌ڵێنیشی داوه ئاسته‌نگی به‌رده‌م پرۆژه‌ی گه‌نجانیش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاووتوێ بكات و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و گه‌نجانه له دیداره‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نزیكه‌وه باسیان له گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌میان كرد كه له میانی كاركردن له‌سه‌ر بیرۆكه و داهێنانه‌كانیان رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "زۆر لەو شتانەی ئێوە باسی دەکەن منیش بە گەنجی بیرم لێکردووەتەوە."