گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی نرخى دراوەکان

دۆلار بەرزە و تمەنیش زیاتر داڕوخا

2021.02.09 - 10:59
App store icon Play store icon Play store icon
دۆلار بەرزە و تمەنیش زیاتر داڕوخا

ناس کورد-

 

نرخى دۆلار لەکردنەوەى بازاڕدا لە هەرێمى کوردستان بەبەرزى مامەڵەى پێوەکرا، نرخى تمەنیش زیاتر دابەزى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئەمڕۆ سێشەممە نرخى 100 دۆلار لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 146 هەزار و 100 دینار مامەڵەى پێوەکراوە.

 

هەروەها نرخى 100 دۆلار بە دوو ملیۆن و 415 هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکراوە، لەکاتێکدا دوێنێ لەکاتى داخستندا بە  دوو ملیۆن و 410 هەزار بوو.

 

نرخى تمەن ماوەى چەند ۆژێکە بەشێکى زۆر لە بەهاکەى لەدەستداوە بەرانبەر دۆلار، دواى ڕاگەیاندنى مەرجەکانى ئیدارەى جۆبایدنى سەرۆکى ئەمریکا بۆ ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى، کە دیارترینیان ڕاگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆمە.