گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەمەودوا دەدرێت بەکێ؟

مەزادى دۆلار لە عێراق ’هەڵدەوەشێنرێتەوە’

2021.02.09 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
مەزادى دۆلار لە عێراق ’هەڵدەوەشێنرێتەوە’

ناس کورد-

بڕیاردەرى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەى مەزادى دراو لەلایەن بانکى ناوەندییەوە، چونکە لەهیچ وڵاتێکدا مامەڵەى لەو شێوەیە نییە لە عێراق نەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەحمەد سەفار ئەمڕۆ (سێشەممە) لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "سەباح"ى فەرمى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە "میکانیزمى ئێستاى مەزادى دراو نادروستە، پێویستە دراوى قورس بدرێت بەو کەسانەى بەکردەیی کاڵا هاوردە دەکەن، لەگەڵ خوێندکار و مامۆستایان و ئەو نەخۆشانەى بۆ چارەسەر دەچنە دەرەوەى وڵات نەک بدرێتە بانکەکان".

 

وتیشى، یەدەگى بانکى ناوەندى بەهیچ شێوەیەک دەستى بۆ نەبراوە لە پڕۆژەى بودجەدا، چونکە بڕى قەرز کەمکراوەتەوە و قەرزى دەرەکیش هەڵوەشێنراوەتەوە.

 

بانکى ناوەندى عێراق رۆژانە لەرێگەى مەزادەوە دۆلار دەداتە بانکەکان بەنرخى فەرمى بانکەکە، بانکەکانیش دراوەکە بە بازرگانەکان دەفرۆشنەوە.

 

کۆتایی ساڵى 2019 دەستەى نەزاهە چەند دۆسیەیەکى پەیوەست بە گەندەڵى لە "مەزادى دۆلار" ئاشکراکرد و سێ فێڵى بانکەکانى ئاشکراکرد لەو بارەیەوە.