گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەواد زەریف ئەو سێ کەسە ئاشکرا دەکات کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران ئاڕاستە دەکەن

2019.05.28 - 09:17
App store icon Play store icon Play store icon
جەواد زەریف ئەو سێ کەسە ئاشکرا دەکات کە سیاسەتی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران ئاڕاستە دەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکات و ناوی ئەو سێ کەسە ئاشکرا دەکات کە بەبڕوای کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتەکانی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران ئاڕاستە دەکەن. . محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لەوەڵامی لێدوانەکانی دوێنێ (دووشەممە)ی دۆناڵد ترەمپ کە لەمیانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی ژاپۆن خستیەڕوو، لە تویتێکدا رایگەیاند "کارەکانی دۆناڵد ترەمپ نیشانی دەدات کە ئامانجی ئەو چییە، نەوەک قسەکانی، کە داوای ڕێککەوتن لە ئێران دەکات بە قسە". . وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، ئایەتوڵڵا خامنەیی زۆر دەمێکە فەتوای قەدەغەکردنی چەکی ناوەکی دەرکردووە و رایانگەیاندووە کە "ئەوان بە دوای وەدەستهێنانی چەکی ناوەکیەوە نین". . جەواد زەریف، ئاماژەی بەوە کرد، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان، پاشای سعودییە و جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمریکا، سیاسەتی ئێستای ئەمریکا دژی ئێران ئاڕاستە دەکەن. . جەختیشیکردەوە، تیرۆریزمی ئابوری ئەوان زیان لە هاوڵاتیانی ئێران دەدات. . لێدوانەکەی زەریف لەکاتێکدایە کە لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتی ژاپۆن سەرۆکی ئەمریکا دووبارە بە نەفەسی نزیکبوونەوە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕایگەیاند، ئامانجی ئەمریکا ڕوخاندنی ڕژێمی ئێستای ئێران نییە و ئێران بەهەمان ڕژێمەوە دەتوانێت وڵاتێکی گەورە بێت. .