گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچە ئەکتەرێکى دیار بەبێ بوونى بڕوانامە نەشتەرگەری جوانکاریی بۆ کچان و ژنان کردووە

2021.02.09 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
کچە ئەکتەرێکى دیار بەبێ بوونى بڕوانامە نەشتەرگەری جوانکاریی بۆ کچان و ژنان کردووە

ناس کورد-

کچە ئەکتەرێکی دیاری وڵاتی تونس دانی بەوە داناوە کە پێش ئەوەی بچێتە بواری هونەر و نواندنەوە بۆ ماوەی شەش ساڵ وەک پزیشکی جوانکاریی لەیەکێک لە نۆرینگەکان لە سعودیە کاری کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ بڕوانامەیەکی پزیشکی یان تەندروستی هەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سامیە تەرابلوسی، کچە هونەرمەند و ئەکتەری دیاری وڵاتی تونس لە میانەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا( 9ی شوباتی 2021) کە"ناس کورد" بەدواداچونی بۆ کردووە، ئەوەی ئاشکراکردووە، پێش ئەوەی بچێتە ناو کاری هونەرییەوە، بۆماوەی شەش ساڵ وەک پزیشکێکی جوانکاریی لە وڵاتی سعودیە کاری کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو وەک پزیشکێکی جوانکاریی لە نۆرینگەیەکی تایبەت بە پزیشکێکی پسپۆڕی ئەو بوارە کاری کردووە بەبێ ئەوەی هیچ بروانامەیەکی پزیشکی یاخود تەندروستی هەبێت.

 

کچە ئەکتەرە تونسییەکە ئەوەشی وتووە "لەماوەی ئەو شەش ساڵدا سەدان شریقەی تاییەت بە جوانکاریی ڕوومەت ولێو کەپێی دەڵین (بۆتۆکس وفیلەر)ی داوە لەو ژنانەی کە سەردانی نۆرینگەکەیان کردووە و دەیان جاریش نەشتەرگەری جوانکاریی بۆ خەڵک ئەنجامداوە".

 

تەرابلوسی، لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئەو چۆن لەلایەن خاوەنی نۆرینگەکەوە ڕێگەی پێدراوە ئەو کارە بکات؟ لە وەڵامدا وتوویەتی "ئەو بۆچوون و دیدی تایبەتی هەیە بۆ جوانی، بۆیە پزیشکە پسپۆڕەکەش بڕوای پێ هەبووە و حاڵەتەکانی بۆ ناردووە".

 

چاوپێکەوتنەکەی تەرابلوسی دوای بڵاوبوونەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەوێتە بەر شاڵاوی ڕەخنە و جنێودانی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە و هەزاران کەس بە وشەی ناشرین وناو ناتۆرە وەسفی بکەن و وەزارەتی تەندروستی سعودیەش بەنابەرپرسیار ناو دەبەن.