گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی یەک ساڵدا تۆمارکرد

2021.02.09 - 08:42
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی یەک ساڵدا تۆمارکرد

ناس کورد-

نرخی نەوتی خاو لەماوەی نزیکەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت 61 دۆلاری تێپەڕاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ سێشەممە 9ی شوباتی 2021، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 61 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی 58 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە شوباتی ساڵی 2021، بۆ یەکەمجارە نرخی نەوت دەگاتە ئەو ئاستە و 61 دۆلار تێدەپەڕێنێت. 

 

لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، شارەزایانی بواری ئابوری و نەوت پێیانوایە،  پابەندبوون بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت  کردووە و هەروەها کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن سعودیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە هۆکارێکی گرنگە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.