گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

48 کاتژمێرى یەکلاکەرەوە بۆ نەوت و پشکى هەرێم.. دارایی زانیارى نوێ ئاشکرادەکات

2021.02.08 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
48 کاتژمێرى یەکلاکەرەوە بۆ نەوت و پشکى هەرێم.. دارایی زانیارى نوێ ئاشکرادەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ئاشکرایکرد، لە 48 کاتژمێرى داهاتوودا لەنێوان دوو بژاردەدا یەکێکیان یەکلایی دەکرێتەوە بۆ چارەسەرى کێشەى نەوت و پشکى هەرێم لە بودجە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ناجى سەعدى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى "UTV"ى عێراقى کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەکرد، ئێستا چەند بژاردەیەك هەن بۆ چارەسەرى کێشەکە، یەكێك لەوانە سەرپەرشتی بەغدایە بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم بۆ دۆسیەی نەوت، بژاردەی دووەمیش ناردنی 250 بۆ 300 هەزار بەرمیل نەوتە لەلایەن هەرێمەوە بۆ سۆمۆ، ئەو نەوتەی تری کە هەرێم دەینێرێت بۆ هەقدەستی كۆمپانیاكان دەمێنێتەوە.



وتیشى، "یەكێك لەم دووانە لەماوەی 48 کاتژمێر یەكلایی دەبێتەوە".



بەوتەى ناجى سەعدى، ئەوە یەكەمجار بووە بەو شێوەیە شاندی هەرێم بێن و كۆمەڵێك دانیشتنی مێژویی كراون، لایەنەکانیش سنگ فراوان بوونە لەگەڵیان، شاندی هەرێم داتای وردی هێناوە و ئێستا لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت.



روونیشکردووەتەوە کە "شاندی كوردی هەموو داتایەكی راستەقینەیان هێنا و شتێكی میژویی بوو لەبارەى ئەرك و ماف، پێموایە ئەم گرفتە چارەسەر دەبێت و پشت بەخوا لە دوو ڕۆژی تر هەمووشت یەكلایی دەبێتەوە، گەشبینم کە ڕێككەوتن بكرێت".


لە ئێستادا لیژنەى دارایی بەشى زۆرى گۆڕانکارییەکانى بودجەى تەواوکردووە و چاوەڕوانى چارەسەرکردنى کێشەى تایبەت بە نەوت و بودجەى هەرێمە بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لەپەرلەمان دەنگى لەسەر بدرێت.



لاى خۆیەوە، مەسعود حەیدەر راوێژکارى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى رایگەیاند، شاندى هەرێم 500 لاپەڕە داتاى داوەتە بەغدا، لەناویاندا داتاکانى دیلۆیت و بایۆمەتری.