گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هۆکار

داڕوخانى خێراى تمەن ’’زیانى گەورە’’ لە بازرگانانی دراو لە هەرێم دەدات

2021.02.08 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
داڕوخانى خێراى تمەن ’’زیانى گەورە’’ لە بازرگانانی دراو لە هەرێم دەدات

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح
نرخى تمەن لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بە خێرایی ڕووەوە داکشان هەنگاو دەنێت، ئەوەش بەشێک لە بازرگانانى ڕوبەڕووى "زیانى گەورە" کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچونى "ناس کورد" بۆ نرخى دراوەکان، ئەمڕۆ نرخى 100 دۆلار لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا بە دوو ملیۆن و 360 هەزار تمەن مامەڵەى پێوەکراوە بەشێوەى نەقدى و بەردەوام لەداکشاندا بووە تا لەکاتى داخستندا لە دوو ملیۆن و 410 هەزاردا جێگیر بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ساجد محەمەد، خاوەنی نوسینگەی هەوارمان بۆ ئاڵۆگۆڕی دراو لە بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی (8ی شوباتی 2021) تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە نرخی تمەن جێگیر نییە و هەڵبەز و دابەزێکی زۆردەکات، ئەوەش وایکردووە خەڵکانێکی زۆر توشی زیانی گەورە ببنەوە".

 

وتیشی، "ئەمرۆ لەکاتی داخستنی بازاردا نرخی تمەن دابەزیوە بەراورد بە دوێنێ، بەجۆرێک ئەمڕۆ 100 دۆلار بەرانبەر بە دوو ملیۆن و 410 هەزار تمەن بووە بە نەقدی، بە حەواڵەش بە دوو ملیۆن و 520 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە".

 

داڕوخانى بەهاى تمەن دواى ڕاگەیاندنى مەرجەکانى ئیدارەى جۆبایدنى سەرۆکى ئەمریکا هات بۆ ئێران بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى، کە دیارترینیان ڕاگرتنى پیتاندنى یۆرانیۆمە.

 

"هەواڵی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر دۆخی تمەن وبووتە هۆکاری سەرەکی جێگیرنەبوونی نرخەکەی" ساجد محەمەد وايوت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

باسى لەوەشکرد، سەرەڕای ئەوە نرخی تمەن لەلایەن سێ بۆڕسەی ناوچەکەوە کۆنترۆڵکراوە کە پێکهاتوون لە بۆڕسەکانى سلێمانی، هەرات و دوبەی و لەلایەن کەسانێکەوە قەتیس کراوە و بەویست و ئارەزووی خۆیان بەهاکەی دیاری دەکەن".

 

خاوەنی نوسینگەی دراوەکەی بازاری دۆلارەکەی سلێمانی ئەوەشی خستە ڕوو، "بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لەوانەی زیانیان پێگەیشتووە بەهۆی مامەڵکردنیانەوە بە تمەن لەشاری سلێمانیین".