ناس کورد-
دوای ئەوەى میلیشیاکانی سەرایا سەلامی سەر بە ڕەوتی سەدر هێزەکانیان لە شارەکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا بڵاوە پێکرد بە بیانوی "بوونی هەڕەشەی ئەمنی بۆسەر شوێنە پیرۆزەکانی شیعە"، کازمی تویتێکی کرد و ڕایگەیاند، بنیادنان بە ڕێگەگرتن نابێت بەڵکو بە پشتگیری دەوڵەت دەکرێت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی شوباتی 2021) دەڵێت، "سازش ناکەین لەسەر بنیادنانی دەوڵەت و شکۆکەی، زۆر قەیرانی ئەمنی و ئابوری و تەندروستیمان چارەسەر کرد، هەڵبژاردنەکان بەرکەوتەیەکی نیشتمانییە و پێویستی بە هەماهەنگی سیاسیی و کۆمەڵایەتی هەیە."
دەشڵێت، "بنیادنان بە دەستدرێژیکردنە سەر سنبول و پیرۆزییە ئاینی و نیشتمانییەکان و لێدانی دامەزراوەکان و ڕێگەگرتن نابێت بەڵکو بە پشتگیریکردنی دەبێت."
دوای ئەوەی وەزیرەکەی موقتەدا سەدر کە ناسراوە بە محەمەد ساڵح عێراقی لە تویتێکدا هۆشداری دا لە بوونی پلانێک بۆ هێرشکردنە سەر مەزارگەکانی ئیمامەکانی شیعە لە چەند ناوچە و شوێنکی عێراق، ئێوارەى ئەمرۆ چەکدارانی میلیشیاکانی "سەرایا سەلام"ی سەر بە ڕەوتی سەدر لە بەغدا و نەجەف و کەربەلا و سامەڕا بڵاوەیان پێکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی سەر بە گروپە چەکدارییە شیعییەکان بڵاوکراونەتەوە و "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردوون (8ی شوباتی 2021) دەردەکەوێت، کاروانی لیوای تەکتیکی و هێزی کۆماندۆی گروپی سەرایا سەلام فەرمانیان پێکراوە بەزووترین کات بگەنە ئەو شوێن و ناوچانەی کە مەزارگەی ئیمامەکانی شیعەی تێیدایە.
لە گرتە ڤیدیۆکاندا دیارە کە سەدان چەکداری ئەو گروپە لە دەوروبەری مەزارگەی هەردوو ئیمام عەلی هادی و حەسەن عەسکەری لە شاری سامەڕا بڵاویان پێکراوە، هاوکات هێزیکی دیکەش بەرەو ناوچەی کازمییە لە ناو جەرگەی شاری بەغدای پایتەختدا جوڵەی پێکراوە بۆ پاراستنی مەزارگەی ئیمام موسای کازم".
بەشێکی تریش لە هێزەکانی سەرایا سەلام چواردەوری مەزارگەکانی شارەکانی کەربەلا ونەجەفیان داوە لە باشوری عێراق، هەروەها هێزیکی دیکەش ئاڕاستەی پارێزگای میسان کراوە.
ئەو هێزانە لەکاتی بڵاوەپێکردنیاندا دەڵێن، ئەوان "بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی سێگۆشەی داعش، ئیسرائیل و حزبی بەعس" لە ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێکی "نانەوەی پشێوی، فیتنە و ئاڵۆزیی لە نێوان هاوڵاتیانی عێراقدا، ئەوەش لە ئەگەری هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی ئەو مەزارگانە هاوشێوەی ئەوەی لە 2005 ڕوویدا کە مەزارەگەی ئیمام عەلی هادی لە شاری سامرا لەلایەن رێکخراوی داعش تەقێندرایەوە".
هاوکات سەفا موسەوی، وتەبێژی سەربازی سەرایا سەلام ڕایگەیاند، بڵاوەپێکردنی هێزەکانیان بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بووە.
دەشڵێت، "ئێمە جێگرەوەى سوپای عێراق نین بەڵکو ئەرکی ئێمە هاوکاریکردنی ئەوانە لە بەرامبەر ئەو هەڕەشەیەی ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە."
ئەمڕۆ ساڵح محەمەد عێراقی كە بە "وەزیری سەدر" ناسراوە وتی، "زانیاری نیمچە دڵنیامان هەیە كە هێرش دەكرێتە سەر هەندێك لە ناوچە پیرۆزەكانی نەجەف و كەربەلا و بەغدای پایتەخت."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزیرەكەی سەدر لە هۆشدارییەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و بە "بردا وسلاما" دەستی پێكردووە، باس لەوە دەكات کە ڕێككەوتنێكی "بەعسی و داعشی و تێكەڵ" هەیە بۆ هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكانی شارەكانی بەغدا و نەجەف و بەغدای پایتەخت.
بەقسەی ساڵح محەمەد عێراقی ئامانجەكان تایبەت نین بە شیعەوە بەتەنها، "بەڵكە بۆ دروستكردنی ئاژاوە و بشێوین".