گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە بەغداوە لەسەر موچەى بەشێک لە فەرمانبەرانى هەرێم

2021.02.08 - 22:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە بەغداوە لەسەر موچەى بەشێک لە فەرمانبەرانى هەرێم

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هۆکارى پێنەدانى موچەى فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم دەخاتە ئەستۆى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانبەرانى بەنداوەکانى هەرێم ماوەى چوار مانگە موچەیان پێنەدراوە، لەکاتێکدا پێشتر موچەکانیان لەلایەن بەغداوە ڕەوانە دەکرا، سبەینێش بڕیارە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوکان بایکۆتی دەوام بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عەلی ڕازی، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق (8ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، "فەرمانبەرانی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان لەساڵی 2017  و تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی 2020 موچەکانیان لەلایەن بەغداوە پێدراوە بەبێ ئەوەی میلاک بن لەسەر وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی".

 

وتیشی، "دوای پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی بەبێ ڕەزامەندی هەرێمی کوردستان، تەگەرە کەوتە پرۆسەی ناردنی  شایستە داراییەکانی ئەو فەرمانبەرانەوە، بۆیە زیاتر لەچوارمانگە موچەکانیان پێ نەدراوە".

 

بەوتەی ڕازی، "وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام لەسەرهێڵ بووە وهەوڵی جدی داوە بۆ چارەسەری کێشەکە، بۆیە توانیویەتی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەکی فەرمی وەربگرێت لە بارەی گواستنەوەی ئەو فەرمانبەرانە بۆسەر میلاکی حکومەتی فیدڕاڵی، بەڵام تائێستا هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم ڕێگریی لە ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دەکەن".

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی سەرچاو ئاوییەکانی عێراق جەختی کردەوە، هەرکات هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی میلاکی ئەو فەرمانبەرانەدا بۆسەر بەغدا ڕاستەوخۆ موچەکانیان بۆ ڕەوانە دەکرێت.

 

پێشتر بەپێی ڕێکەوتنێکی نێوان بەغدا و هەولێر لە ساڵی 2017 بڕیاردرا موچەی ئەو فەرمانبەرانە لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بکرێت بەو پێیەی کە بەنداوەکان دامەزراوەی فیدراڵین، بەڵام لە کۆتایییەکانی ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانەوە بە بێ ڕەزامەندی کورد، موچەی ئەو فەرمانبەرانە لەلایەن بەغداوە ڕاگیرا.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 8ی شوباتی 2021) لەبارەی موچەی بەڕێوبەرایەتییەكانی بەنداوەكانی هەرێم و رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەغدا %25ی ئەو پارەیەی ناردووە و حکومەتی هەرێم خۆی موچەکەیانی دابەشکردووە.   

 

ئاماژە بەوەشکراوە،  لە مانگەكانی10- 11-12 ساڵی ڕابردوو لەگەڵ مانگی یەكی 2021 هیچ بڕە پارەیەك لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە بۆ هەرێم نەنێردراوە تاوەكو موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان و ڕەگەزنامەی هەرێم دابەش بكرێت.