گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ئەمریکا و ژورى بازرگانى سلێمانى تاوتوێی کاریگەرى سزاکانى سەر ئێران دەکەن بۆسەر هەرێم

2021.02.08 - 21:54
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا و ژورى بازرگانى سلێمانى تاوتوێی کاریگەرى سزاکانى سەر ئێران دەکەن بۆسەر هەرێم

ناس کورد-
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەرپرسێکى وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا کۆبوونەوە و تاوتوێی میکانیزمەکانى کەمکردنەوەى سزاکانى سەر ئێرانیان کرد بۆ سەر هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ماڵپەڕى فەرمى ژورى بازرگانى سلێمانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (8ی شوباتی 2021) سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ خالید لو، بەرپرس لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەتەوە.



سیروان محەمەد دەڵێت، "ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە مامەڵەی کابینەی نوێی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و ھەرێمی کوردستان، کاریگەری سزاکانی سەر ئێران بۆ ھەرێم و شاری سلێمانی، میکانیزمەکانی کەمکردنەوەی کاریگەری سزاکان بۆ سەر ھەرێمی کوردستان".



لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کێشە و گرفتی ئەو بازرگان و خاوەنکارانەی خستەڕوو کە مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.



روونیشیکردووەتەوە کە "لە ئێستادا کێشەی باری ترانزێتی دروست بووە ژمارەیەک وڵاتانی ئاسیا ڕازی نابن کاڵاو شتومەکان بگوازنەوە بۆ بەندەر عەباس لە ئێران، کە ناوچەیەکی نزیکە لە ھەرێمی کوردستانەوە و ڕێگایەکی گرنگی ترانزێتییە، ھاوردەکردنی کاڵا لە بەندەر عەباسەوە تێچویەکی کەمتری پێوستە، ھیوادارین بە زوترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت".



سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشیکرد ھانی سەرمایەداران و خاوەنکارانی ئەمریکی بدرێت لە ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن، کارگە لە شاری سلێمانی دابنێن.

me_ga.php?id=2506me_ga.php?id=2503me_ga.php?id=2504me_ga.php?id=2507me_ga.php?id=2505