گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشکی هەرێم و نەوت

پارتی شاندێکی ناردووەتە بەغدا و پێشنیازێکی نوێ دەداتە لایەنە شیعییەکان

2021.02.08 - 21:23
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی شاندێکی ناردووەتە بەغدا و پێشنیازێکی نوێ دەداتە لایەنە شیعییەکان

ناس کورد-

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ و سبەینێ مادە و بڕگەكانی پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021 عێراق یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆدا دەرفەت نەبووە و پارتیش هەندێ ڕاسپاردەی نوێی لە هەولێرەوە گەیاندووەتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەدواداچوونەكانی ناس كورد (8 شوبات 2021) لە دوا كاتژمێرەكانی یەكلاییكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021 عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی هوشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسییەوە جارێكیتر هەندێ ڕاسپاردە و پێشنیازی داوەتە لایەنە سیاسییە شیعەكانی ناو پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

النجيفي وزيباري يؤكدان أهمية الرقابة والإشراف الدولي على الانتخابات المقبلة

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە هۆشیار زێباری لە بەغدایە، ئەو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "دجلة" کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "قەیرانەکانی نێوان بەغدا و هەرێم گەڵەکە بوون و تەنها بابەتی بودجە نییە، هەرێمی کوردستان ناچاربوو سود لە سامان و داهاتەکانی وەربگرێت کاتێک حکومەتی ناوەندی ناتوانێت خەرجییەکانی دابین بکات."

 

زیاتر بخوێنەوە: ’’نامەیەکی ناڕاستەوخۆ لەبارەی پشکی هەرێم دراوەتە لایەنە شیعییەکان’’

 

پێشتر شیروان میرزا لە لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە "ناس كورد"ی ڕاگەیاندبوو، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ مادەکانى پەیوەست بە پشکى هەرێم لە بودجە یەکلایی بکرێتەوە، دواى ئەوەى هێزە شیعییەکان لەسەر بژاردەیەک ڕێکدەکەون و ڕادەستی لیژنەکەى دەکەن، بەڵام "ناس" زانیویەتی لە كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی دەرفەتی ئەوە نەبوو بە وردی بێنە سەر مادە و بڕگەكان و ئەوەی تا ئێستا دەنگی لەسەر دراوە لەناو لیژنە گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانی فیدراڵییە بۆ سەر بەغدا.

 

بەپێی زانیارییەكانی "ناس کورد"، جۆرێك لە نەرمی نواندن لەهەردوولا هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێك كە لەگەڵ پێشنیازەكانی حكومەتی فیدراڵیدا گونجاوبێت، بەڵام هێشتا لەسەر بڕ و شێوازی ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بڕیاری كۆتایی ڕانەگەیەنراوە و ئەگەری زۆر ئەوەیە سبەینێ سێشەممە ئەو دۆسیەیە یەكلایی بكرێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە


شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی یەكشەممە (7ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "لەناو لایەنە شیعییەکاندا پێشنیازى جۆراوجۆر هەیە، بەڵام ئێستا نزیکن لەوەى بگەنە پێشنیازێک لەبارەى چارەسەرى کێشەى نەوت و بودجەى هەرێمەوە".

 

لە ئێستاشدا جگە لە پێشنیازی ئەندامە كوردەكانی لیژنەی دارایی، ڕوونكردنەوەكانی شاندی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی و دوا پەیامە سیاسییەكانی پارتی بۆ هاوتا شیعەكانی لەبەردەستی لایەنە عێراقییەكاندایە و بڕیارە ئەوان یان دەقەكەی حكومەت یان دەقێكیتر پێشنیار بكەن كە بەپێی زانیارییەكانی "ناس كورد" لە هەموو حاڵەتێكدا پابەندبوونی هەرێمی تێدا دەبێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدراڵی.