ناس کورد-
وتەبێژی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، میکانیزمی چۆنێتی ئیدارەدان و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕیارى لێدەدرێت و بە ڕێنمایی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژى پێنجشەممە (4ى شوباتى 2021) عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشکرایکرد بوو کە بەم نزیکانە ڕێکارەکان دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم، بەبێ ئەوەى هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر بدات لەو بارەیەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەکە ئەمڕۆ (8ی شوبانی 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕایگەیاند، "شێواز و میکانیزمی چۆنێتی ئیدارەدان و کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کورستان لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بە ڕێنمایی لە لایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاڕاستەی دەستەکەمان دەکرێت".
وتیشی، "ڕێکارەکان تەنها مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لێی ئاگادارە، بۆیە بڕیارە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک لە نێوان سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری دەستەکەدا ئەنجام بدرێت بۆ تاوتوێکردنی پرسەکە".
قەیسی ئەوەشی خستە ڕوو، "هەرکات ڕێنماییەکان گەیشتە دەستەکەمان ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوی دەکەینەوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەربارى چەندین کێشەى هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێم و بەغدا، کێشەى دەروازە سنورییەکانی هەرێم هێشتا بێ چارەسەر ماوەتەوە.
کێشەکە لەساڵى ڕابردوودا پێی نایە قۆناغێکى نوێوە دواى ئەوەى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق هەڵمەتى کۆنتڕۆڵکردنەوەى دەروازە سنورییەکان و دورخستنەوەى لەدەستى گروپە چەکدارەکان ڕاگەیاند.
بەپێی رێککەوتنى هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا لە ناوەڕاستى حوزەیرانى ساڵى رابردوودا، دەروازە سنورییەکانى هەرێم بە هاوبەشى لەگەڵ بەغدا بەڕێوەدەبرێن، بەڵام هێشتا ئەو خاڵەى رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە.
حکومەتى هەرێمى کوردستان سەرەتاى ئەمساڵ رایگەیاند، پابەندە بەئەنجامى دانوستانەکانى لەگەڵ بەغدا و هەر میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنى دەروازە سنورییەکان بەپێی دەستور.
ساماڵ عەبدورەحمان، بەڕێوەبەرى گشتى گومرگى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" (4 ى شوباتى 2021) رایگەیاند "نوسراوەکەى دەروازە سنورییەکانى عێراقمان نەبینیوە لەو بارەیەوە، نازانین مەبەستیان چییە لەگرتنەبەرى رێکار لەو بارەیەوە".
وتیشى، "ئێمە پەیوەندیمان هەیە لەگەڵ دەروازە سنورییەکانى عێراق، هەر شتێک بکرێت بۆ چارەسەرى کێشەى دەروازەکان بە هەماهەنگى هەرێم و بەغدا دەبێت".