گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوسەری پێشووی ئاشتى هەورامی لە پاریس توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و تەندروستی ناجێگیرە

2019.05.28 - 02:42
هاوسەری پێشووی ئاشتى هەورامی لە پاریس توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و تەندروستی ناجێگیرە
ناس کورد- سەرچاوەیەکی کوردی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، چراخان ڕەفیق، هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە شاری پاریس توشی ڕووداوی هاتوچۆیەکى قورس بووە و دۆخی تەندروستى ناجێگیرە.

سەرچاوەیەک بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 28ی ئایاری 2019، "ئۆتۆمبێلەکەى چراخان ڕەفیق توشی ڕووداوێکى هاتووچۆی ترسناک بووە و بە سەختی بریندار بووە و یەکێک لە پاسەوانە تایبەتەکانیشی کە بە ڕەگەز تورکە گیانى لەدەستداوە."

. ئەو سەرچاوە وتیشی، "چراخان ڕەفیق براوەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى پاریسی و تەندروستیشی لەنێوان ژیان و مردندایە." ئەو سەرچاوە ئاماژەى بە ناکۆکییەکانى ئەم دواییە چراخان تۆفیق و ئاشتى هەورامی کرد و وتیشى، "لەوانەیە ئەوە هۆکاری ڕووداوەکە بووبێت. ڕۆژی 25ی ئایاری 2019، چراخان ڕەفیق خاوەنی گروپی كۆمپانیاكانی كاندید گروپ داوا لە بەرپرسانی پارتی دەكات ئاشتی هەورامی لە دەسەڵات دروبخەنەوە و تۆمەتی "دزی و گەندەڵی دەخاتە پاڵ". . چراخان ڕەفیق هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان، لە پەیامێدا كە ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كردووە تێیدا چەندین تۆمەت دەداتە پاڵ ئاشتی هەورامی و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیەكانی وەزیری سامانە سروشتیەكان"ەوەهەڕەشەی كوشتنی لەسەرە. . دەڵێت:"دەمەوێت بێ دوودڵی پشتڕاستی بكەمەوە لە ڕێگای وەزیری سامانە سروشتیەكان و باندەكەیەوە بە سەدان ملیار دۆلار بەتاڵان براوە و براوەتە دەرەوەی وڵات".