ناس کورد-
ئاگرێک لە شوقەکانی نوژین سیتی لە گەڕەکی بەروشکێ لە شاری دهۆک کەوتەوە و دوو هاوڵاتی بە سوتانی سوک بریندار بوون، دوو منداڵیش توشی تەنگەنەفەسی بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەى دهۆک لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئاگرەکە کاتژمێر شەش و چارەکی ئێوارەى ئەمرۆ (دووشەممە - 8ی شوباتی 2021) لە دوو شوقەی نوژین سیتی کەوتووەتەوە.
وتیشی، "چوار کەسمان ڕزگار کردووە، ژن و پیاوێک بە سوتانێکی کەم بریندار بوون، دوو منداڵیش توشی تەنگەنەفەسی بوون."
جەختیشی کردەوە کە دوو پۆلیسیش تەنگەنەفەس بوون.