ناس کورد-
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و دوایین دۆخی سیاسیی و ئابوری و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵیان کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (8ی شوباتی 2021) دەڵێت، مستەفا کازمی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح کردووە و هەوڵە چڕەکانیان بۆ تێپەڕاندن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 تاوتوێ کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەشڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دابینکردنی سەرجەم پێویستییەکانیان گفتوگۆ کردووە بە شێوەیەک کە ئەنجامەکەى دەربڕی ڕای ڕاستەقینەی گەلی عێراق بێت."
هەروەها هەردوو سەرۆک جەختیان لە "گرنگی هەماهەنگی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن کردووەتەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەى سەرجەم ئاڵنگارییەکان بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە بەرنامەکانی حکومەتدا هاتووە."