گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وەقایعی کوردستانی چەند بڕیارێکی بڵاوکردەوە.. ’’دەرماڵە و ڤیزا’’

2021.02.08 - 17:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەقایعی کوردستانی چەند بڕیارێکی بڵاوکردەوە.. ’’دەرماڵە و ڤیزا’’

ناس کورد-
وەزارەتی داد ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی فەرمی "وەقایعی کوردستانی" بڵاودەکاتەوە و کە چوار بڕیاری لەخۆگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ژمارە 261ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکرایەوە کە ڕۆژنامەیەکی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی داد دەریدەکات و کۆمەڵێک بڕیاری تێدا بڵاوکراوەتەوە کە یەکێک لەوانە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتە بە متمانەدان بە (کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان).

 

یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان بڕیاری ژمارە (84)ی ساڵی 2020 سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران–تایبەت بە دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی، رێنمایی ژمارە (٢)ی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی–رێنمایی تایبەت بە دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی، جگە لەوەش رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ-رێنمایی پێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان.


 هەروەها رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی کارەبا-هەمواری یەکەمی رێنمایی و مەرجەکانی پێدانی کارەبا–ژمارە (١)ی ساڵی 2019 بڵاوکراوەتەوە لەگەڵ ژمارەیەک بابەت و (بەیان )ی فەرمی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان كە ڕۆژنامەی فەرمیی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی داد دەری دەکات، هەموو یاسا و ڕێسا و ڕێنمایی و بەیانەکانی حکومەتی هەرێم و دەستە دادوەریی و کارگێڕییەکانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە.