گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکەی ببینە

ئەو گەنجەی لە بازاڕی کەلار بە چەقۆ هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان دەستگیر کرا

2021.02.08 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-
دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە بازاڕی شاری کەلار گەجێک کە لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و خواردنەوەى ماددەی کحولی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر هاوڵاتیان و سێ کەسی بریندارکرد، ئەمرۆ لەلایەن ئاسایشی قەزاکەوە دەستگیرکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

عوسمان عەبدولكەریم، وتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (8ی شوباتی 2021) ڕاگەیاند، ئەو گەنجە بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و خواردنەوەى مەشروب بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر هاووڵاتیان، ئەمڕۆ لەکاتی دەستگیرکردنیشدا کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایشی بریندارکردووە و بەوهۆیەوە ئێستا بەپێی مادەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە ڕاگیراوە.


وتیشی، "ئەو گەنجە پێشتریش بەتاوانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەرو نانەوەی ئاژاوەگێری زیندانی كراوە و دواتر ئازادكراو، لە ئێستاشدا كە بە چەقۆ چوار كەسی بریندار كردووە دەبرێتە بەر دادگا بۆ ئەوەی سزای یاسایی خۆی وەربگرێت".