گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەدر هۆشداری لە هێرشکردنە سەر نەجەف و کەربەلا دەدات

2021.02.08 - 17:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر هۆشداری لە هێرشکردنە سەر نەجەف و کەربەلا دەدات

ناس كورد-

ساڵح محەمەد عێراقی كە بە "وەزیری سەدر" ناسراوە دەڵێت: زانیاری نیمچە دڵنیامان هەیە كە هێرش دەكرێتە سەر هەندێك لە ناوچە "پیرۆزەكانی" نەجەف و كەربەلا و بەغدای پایتەخت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزیرەكەی سەدر لە هۆشدارییەكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە و بە "بردا وسلاما" دەستی پێكردووە، باس لەوە دەكات رێككەوتنێكی بەعسی و داعشی و تێكەڵ هەیە بۆ هێرشكردنە سەر پیرۆزییەكانی شارەكانی بەغدا و نەجەف و بەغدای پایتەخت. 

 

بەقسەی ساڵح محەمەد عێراقی ئامانجەكان تایبەت نین بە شیعەوە بەتەنها، "بەڵكە بۆ دروستكردنی ئاژاوە و بشێوین". 

me_ga.php?id=2484