گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زێڕ و دۆلار

بەرزبوونەوەى نرخی زێڕ فشاری لەسەر نرخی دۆلار دروست کردووە

2021.02.08 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
بەرزبوونەوەى نرخی زێڕ فشاری لەسەر نرخی دۆلار دروست کردووە

ناس کورد-

بەهۆى گۆڕانکارى لە بەکارهێنانى مادە کانزاییە گرانبەهاکان لە ئەمەریکا، نرخەکانى زێڕ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و فشاریشى لەسەر نرخى دۆلار بەرامبەر دراوە بیانیەکانى تر دروستکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز لە هەواڵێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە کردووەتەوە، لەکاتى کردنەوەى بازاڕدا نرخی زێڕ بەڕیژەى 0.1% بەرزبوویەوە و نرخى ئۆنسەیەک گەیشتە هەزار و 824 دۆلار و 46 سەنت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، نرخەکەش بەپێى بازاڕەکانى ئەمەریکا بەهەمان شێوە بەڕێژەى 0.1 % بەرزبووەتەوە و بۆ ئۆنسەیەک گەیشتووەتە هةزار و 815 دۆلار و 50 سەنت.

 

لاى خۆشیەوە، هۆى لى، شارەزاى ئابوورى لە بانکى (OSCBC) ڕایگەیاندووە، نرخەکان بە هاندانى دارایى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا دەجوڵێت و وەڵامدانەوەیەکى خێرایى بۆ دەبێت.

 

دابەزینى نرخى دۆلار لە بەرامبەر دراوە جیهانیەکانى تردا بەتایبەت یۆرۆ لەڕۆژى هەینى ڕابردوودا، ترس و دڵەڕاوکێیەکى دروستکردووە کە گەشەکردنى ئەمەریکا لەو بوارەدا بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە سست و خاوى بەخۆیەوە ببینێت.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، نرخى کانزا گرانبەهاکانی تریش لەوانە زیو بەڕێژەى 0.6 % بەرزبووەتەوە و بۆ هەر ئۆنسەیەک نرخەکەى گەیشتووەتە 26.99 دۆلار و نرخى موقێمیش بەڕیژەى 0.9% بەرزبووەتەوە و ئۆنسەیەکى گەیشتووەتە 1133.75 دۆلار.