گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕونکردنەوەى چوار ئەندامی کورد لە لیژنەی دارایی لەبارەی مووچەوە 

2021.02.08 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى چوار ئەندامی کورد لە لیژنەی دارایی لەبارەی مووچەوە 

ناس کورد-

چوار ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیانەی مووچەیان لە حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ دێت ڕونکردنەوە دەدەن و داواش دەکەن، حکومەتی هەرێم ڕێگری لە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران نەکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

هەریەک لە (ئەحمەد حاجی رەشید، جەمال کۆچەر، شێروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵڵا) چوار ئەندامی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە، 8ی شوباتی 2021) لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایانگەیاند، سەبارەت بە دواکەوتنی تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەکان کە لە دوای یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی داراییەوە چەند مانگێکە دواکەوتوە، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کرد و داوامان لێکرد کە ئەو پارەیە بە زویی بنێرن، پێی راگەیاندین نوسراومان بۆ وەزارەتی دارایی کردوە کە بە زوترین کات سەرفبکرێ و بریکاری وەزیری دارایش وەڵامی داوەتەوە کە بەزویی پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.

 

باسی لەوەشکرد، داوای ئێمە ئەوەیە حکومەتی هەرێم تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بکا کە خۆی ئەو فەرمانگانەی لە ڕوی دابەشکردنی موچەوە بەستۆتەوە بە خۆیەوە و بە درێژایی ساڵانی رابردو رێگر بوە لەوەی موچەکانیان بگوازینەوە سەر حکومەتی فیدراڵیی.

 

داواشیانکردووە، پێویستە موچەی فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگەیانە بە تەواوی سەرف بکا یاخود لەسەر خۆی بیکاتە ئیلتزام، هەمان شت بۆ تێکرای فەرمانبەرانی هەرێمیش داواکاری ئێمەیە و مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە نەک منەت و بەخشندەیی حکومەتی هەرێم.

 

ئەو چوار ئەندامە کوردەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیان لەوەشکردووەتەوە، ئێمە لێرە لە بەغدا بەدوای ئەو دۆسێیەدا چوین و لە قانونی موازەنەشدا برگەیەکمان بۆ گواستنەوەی یەکجاری ئەو مەلەفە بۆ سەر حکومەتی بەغدا جێگیرکردوە و هیوادارین حکومەتی هەرێم لەبری رێگری هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی ئەو ئیلتزامە بکەوێتە سەر شانی حکومەتی فیدراڵی و هاوشیوەی گومرگ و پاسەوانی سنور راستەوخۆ موچە وەربگرن.