ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوانی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و بەگوێرەى ئامارەکە بەراورد بە دوێنێ (یەکشەممە) ژمارەى توشبوون بە پەتاکە زیادى کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە، 8ی شوباتی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 4 هەزارو 862 کەس پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و لەو ڕێژەیەش 70 کەس وەکو توشبووی پەتاکە دیاریکراون و 105 توشبوی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
باس لەوەشکراوە، لەو وادەیەدا 2 توشبووی کۆرۆنا لە هەولێرو سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٣٤٨)
١. پشکنین: (٤٨٦٢ پشکنینی نوێ)
٢. تووشبوو: (٧٠ تووشبووی نوێ)
٣. چاکبوون: (١٠٥ چاکبوون)
٤. مردن: (٢ مردن)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٠٨٧٤٣٠ (٣٨١٠١٥ هەولێر، ٢٢٦١٩٦ سلێمانی، ٤٧٢٧٦١ دهۆك، ٧٤٥٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٦٥٢٧ (٣٦٨٥٣ هەولێر، ٣٠٨٣٤ سلێمانی، ٣٥٧٣٨ دهۆك، ٣١٠٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠١٦٩٢ (٣٥٣٩٢ هەولێر، ٢٨٥٩٣ سلێمانی، ٣٤٧٥٠ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٣٤٦ (٥٣٤ هەولێر، ٥٤٣ سلێمانی، ٢٦٧ دهۆك، ٢ هەڵەبجە)
مردن ٣٤٨٩ (٩٢٧ هەولێر، ١٦٩٨ سلێمانی، ٧٢١ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)