گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ کەس نامەکەیان گەیاندووە

’’نامەیەکی ناڕاستەوخۆ لەبارەی پشکی هەرێم دراوەتە لایەنە شیعییەکان’’

2021.02.08 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
’’نامەیەکی ناڕاستەوخۆ لەبارەی پشکی هەرێم دراوەتە لایەنە شیعییەکان’’

 ناس کورد-

کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 و تاوەکو ئێستا پشکی هەرێم یەکلایی نەکراوە، ئەندامێکی لیژنەکەش دەڵێت، داواکردنی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە بۆ تێپەڕاندنی پشکی هەرێم وەک خۆی نامەیەکی ناڕاستەوخۆیە بۆ لایەنە عەرەبییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە

 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 8ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکانمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 بەردەوامە و نازانین سبەینێ یاخود دووسبەی یاخود کۆتایی هەفتە کۆتایی دێت و هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە."

 

وتیشی، "تاوەکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەکەدا یەکلایی نەکراوەتەوە و ئەو بڕگەیەی تایبەت بە هەرێم هێشتا کێشەی لەسەرە."

 

دوێنێ یەکشەممە لەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ مستەفا کازمی، ناس کورد ئاشکرایکرد، مستەفا کازمی داوای کردووە دەستکاری پشکی هەرێم نەکرێت و وتوویەتی، " تکا دەکەم پشکى هەرێم چۆن لە پڕۆژەیاسای بودجەدا هاتووە بەو شێوەیە تێپەڕێنرێت، چونکە ئەوە دواى لێکۆڵینەوەیەکى زۆر دانراوە".

 

جەمال کۆچەر باسی لەوەکرد، "ئەو داوایەی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش بۆ دەستکارینەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان مەسجێکی ناڕاستەوخۆیە کە لە ڕێگەی ئەو سێ کەسەوە بۆ لایەنە عەرەبییەکان بەتایبەت لایەنە شیعییەکان نێردراوە."

 

جەختیشیکردەوە، "ئەوە مانای ئەوەیە کە لەئێستادا ئەوە چارەسەرە و لەسەر ئەو میکانیزمە ڕێکبکەون، لە ڕۆژانی داهاتووشدا ڕووندەبێتەوە کە چی دەکرێت و چۆن تێدەپەڕێندرێت."

 

 هەر دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، کازمی داوای کردووە دادپەروەری هەبێت لە دابەشکردنی سامانی وڵات لەنێوان ناوچە جیاوازەکاندا بەپێی دەستور، "هەروەها "بە پێویستی زانیوە قوتی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەکان بەدوربخرێن لە شانەخڕێی سیاسیی لایەنەکان."